وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند ئیمارات داواكارییه‌كی پێشكه‌شكردووە بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێک له‌باره‌ی دروستكردنی رێگای وشكانی له نێوان توركیا و ئیمارات کە بە عێراقدا تێپەڕ دەبێت، دەشڵێت، "ئێمە به ئه‌رێنی له‌و داواكارییه ده‌ڕوانین."
مەولود چاوشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه داواكارییه‌ک پێشكه‌شكراوه بۆ ئه‌نجامدانی رێككه‌وتنێک بۆ دروستکردنی رێگای وشكانی بۆ توركیا و رێگەکە بە عێراقدا تێدەپەڕێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
توركیا دەشڵێت، "ئێمە به ئه‌رێنی له داواكارییەکەی ئیمارات ده‌ڕوانین."
ئاماژەی بەوەشدا،
كاتێک لە بابه‌تەکە وردە دەبیتەوە ده‌رده‌كه‌وێت كاتێک له رێگای ده‌ریاییه‌وه
بارێک له ئەستەنبوڵهوه ده‌گاتە ئیمارات نزیكه‌ی ٢٥-٢٨ رۆژی پێده‌چێت، به‌ڵام له
رێگای وشكانییه‌وه به ١٠ رۆژ ده‌گات.
ئاشکراشیکرد، ئه‌م
رێگا وشكانییهی توركیا و ئیمارات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه به عێراقدا تێپه‌ڕ
دەبێت و له ئه‌گه‌ری خستنه‌گه‌ڕی پڕۆژه‌كانی رێگای ئاسنی و رێگای وشكانی پرۆسه‌كه
كورتبڕ ده‌بێت.
مەولود چاوشئۆغڵۆ
باسی لەوەشکرد، "له‌وانه‌یه ئه‌م دوو رێککەوتنە له‌سه‌ر ئاستی سێ وڵات‌دا واژۆ
بكرێت و ئێمه به گرنگییه‌وه له‌مه ده‌ڕوانین و ده‌مانه‌وێت له ئاستی سه‌رۆک كۆماردا
واژۆی له‌سه‌ر بكرێت."