سەردێڕ:

نرخی گاز لە ئەوروپا دابەزی

AM:08:40:01/01/2022

1996 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئینتەرکۆنتیننتاڵ ئێکسچەینجی ئەمریکی رایگەیاند، نرخی گاز لە ئەوروپا بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزی و هەزار مەتر چوارگۆشە گاز بە ٨٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.


کۆمپانیای ئینتەرکۆنتیننتاڵ ئێکسچەینجی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدا، نرخی گرێبەستەکانی مانگی کانونی یەکەم لە ناوەندی TTF لە هۆڵەندا بۆ هەزار مەتر گاز چوارگۆشە گەیشتە ٧٩٦ دۆلار "٦٨ یۆرۆ بۆ هەر کاتژمێرێک."

ئەوەشی خستەڕوو، بەشێوەیەکی گشتی لە سەرەتای هەفتەی رابردووەوە تا ئێستا لە دەستپێکردنی مامەڵە کردن بە گازەوە نرخەکەی بەڕێژەی ٢٢٪ دابەزی.

لە ماوەی رابردوودا، بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەوروپادا نرخی هەزار مەتر چوارگۆشە گاز گەیشتە دوو هەزار دۆلار، ئەمەش بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرماوسۆڵەی رووی لەو کیشوەرە کرد و دابەزینی یەدەگی گاز بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە عەمبارەکانی گازی ژێرزەوییەوە.













گەلەری