PM:06:04:31/12/2021
5264 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان رایگهیاند، لە کاتی هێرشەکانی تاڵیباندا هیچ رێگە چارەیەکی دیکەی نەبووە جگە لە هەڵهاتن و جێهێشتنی وڵاتەکە، دەشڵێت، ئەو کاتە تاڵیبان رەتیکردەوە بە ئاشتیانە بچیتە ناو کابوڵەوە.
ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی بی بی سی بەریتانی راشیگهیاندووە، راوێژکارەکانی پێیان وتووە، کە کاتێکی کەمی لەبەردەستە بۆ ئەوەی بڕیار بدات لە وڵاتەکە بمێنێتەوە یان بڕوات.
ئەشرەف غەنی باسی لەوەشکردووە، ئەو تۆمەتانە رەتدەکاتەوە
کە گوایە ملیۆنان دۆلاری وڵاتەکەی لەگەڵ خۆی بردوە لە کاتی راکردنیدا.
رۆژی ١٥ی ئابی ئەمساڵ، چەکدارانی تاڵیبان کابوڵی پایتەختی
ئەفغانستانیان کۆنترۆڵکردەوە و بەوەش دوای ٢٠ ساڵ گەڕانەوە سەر دەسەڵات.