سەردێڕ:

بازرگانێک بەبۆنەی سەری ساڵەوە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەبەخشێت بە کارمەندەکانی

PM:05:16:31/12/2021

15760 جار خوێندراوەتەوە

پیاوێکی بازرگانی مەغریبی بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵەوە پارەیەکی زۆر کە نرخەکەی ملیۆنێک یۆرۆ دەبێت بە نزیکەی ملیۆنێک و ١٢٩ دۆلار دەبێت، وەک دیاری دەیبەخشێتە کارمەندانی کۆمپانیاکەی، کە تایبەتە بە کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.


عوسمان کەسیری پیاوێکی بازرگانی مەغریبییە و کۆمپانیای کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی هەیە و بارەگای سەرەکی لە دورگەی مایۆرکایا لە ئیسپانیا، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە ٢٠٢٢ و دڵسۆزی کارمەندەکانی بۆ کارەکانیان بە پارە پاداشتیان دەداتەوە.

ئەو بازرگانە بۆ هەر کارمەندێکی بڕی ٢٠٠ یۆرۆی وەک دیاری پێبەخشیوە، هەروەک وتوویەتی "لە ڕێگەی ژمارە مۆبایلەکانتانەوە نامەیەکتان بۆ دێت، ئایا نامەکەتان بۆ هات خەڵاتی تێدایە یاخود نا؟، کارمەندەکانی بەبینی نامەکە و زانینی دیارییەکە هەستیان بە دڵخۆشی کردووە بە جۆرێک هەموویان بە پێکەنینەوە وتوویانە بەڵێ دیارییەکەمان بەدەست گەیشت".

ئەو بەڕێوەبەرە بۆ هەر کارمەندێکی ئەم نامەی بۆ ناردووە و تێیدا نوسراوە "بەهۆی ساڵی نوێوە کۆمپانیاکە بڕیاریداوە بڕی ملیۆنێک یۆرۆ ببەخشێتە کارمەندەکانی، ئەمەش وەک ڕێگەیەک بۆ سوپاسکردنی هەمووتان لە پای هەوڵ و ماندوبوونەکانتان و پابەندبوونتان بە ئەرک و دڵسۆزیتان بۆ کۆمپانیاکە"، کارمەندەکان رایانگەیاندووە، ئەو دیارییە چاوەڕوان نەکراو بووە و رۆژەکەی خۆشکردوون.

رجل أعمال مغربي يكافئ عماله بمليون أورو هدية رأس السنة (فيديو) - موقع ألوانكم TV

ئ.ل













گەلەری