وێنەیەکی سەرۆکی کۆریای باکور پرسیار لە بارەی دۆخی تەندروستی و دابەزینی کێشییەوە دەوروژێنێت.
ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکور وێنەیەکی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی هەشتەمی پارتی کرێکارانی فەرمانڕەوادا گیراوە، جارێکی دیکە پرسی دابەزینی کێش و تەندروستی وروژاندەوە.
وێنەکە رۆژی
چوارشەممە گیراوە و تیایدا دەرکەوێت، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکور و پارتی
کرێکارانی فەرمانڕەوا قاتێک چاکەت و پانتۆڵی
رەش و کراسێکی سپی لەبەردایە و بۆیمباخێکی زیوی بەستووە.
ئاژانسی هەواڵی
کۆریای باشور "یونهاب" بڵاویکردەوە، بەگوێرەی وێنە نوێیەکەی کیم جۆنگ
ئون، بۆ شاییەکی بەرچاو لە نێوان ملی کراسەکەی و گەردنیدا هەیە، ئەمەش یاسایەکی بنەڕەتییە
بۆ ئەو کراسانەی لەسەر شێوازی ئەوروپی بەرهەمهێنراون.
جیاوازییەکی بەرچاو
هەیە لە نێوان ئەم وێنەیە و وێنەیەکی دیکەی
کیم جۆنگ ئون کەلە ١٧ی ١١ی ٢٠٢١ دا لە مەراسیمی ساڵیادی کۆچکردنی باوکیدا لە کۆشکی خۆر لە پیۆنگ یانگ چرکێنراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە،
لەمانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا بۆ یەکەم جار ئاژانسی فەرمی هەواڵی کۆریای باکور
رایگەیاند، کیم جۆنگ ئون کێشی بە نزیکەی ٢٠ کیلۆگرام دابەزاندووە کە لە ساڵی
٢٠١٩دا کێشی ١٤٠ کلیۆگرام بووە.