سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

AM:11:19:30/12/2021

16896 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار گۆڕانکاری بەسەردا ھات.


ئەمڕۆ لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بە جێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ١٢٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا ٤٠ لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، ئەمەش بەراورد بە دوێنی بەھای تمەن بە جێگیری ماوەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری