سەردێڕ:

بەھێزترین و گرانترین دراوە جیھانییەکان چین؟

AM:10:18:30/12/2021

9484 جار خوێندراوەتەوە

بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دراوی ھەندێ وڵات، سەرنجی زۆرێک لە خەڵکی رادەکێشێت بۆ خۆی، بەو پێیەی کاریگەرییە ئابوری و کۆمەڵایەتییەکانی کە بەھۆیانەوە روودەدەن، زۆرێک لە حکومەتەکانی تووشی سکست و ھەرەشەی داڕمان کردووە.


پرسی دراو، ھەمیشە کۆمەڵێک پرسیاری لەگەڵ خۆیدا ھێناوە، لەوانەش:
چی وا دەکات دراوێک بەبەھاتر بێت لە دراوێکی تر؟
دراوی ھەموو وڵاتێک ھێز و نرخی لە ھێزی ئابوری و سیاسی وڵاتەکەی بەدەستدەھێنێت، دۆلار لە نیوەی سەدەی بیستەمەوە ھەتا ئێستا لە پێشەوەی دراوەکاندا رۆڵی بینیوە، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو رۆڵەی ئەمریکا لە دوای جەنگی جیھانی دووەمەوە دەیگێڕێت.
لەو کاتەوە جیھان بە رووی گەشەوە پێشوازی لە دراوی دۆلار کردووە وەک دراوێکی نێودەوڵەتی لە تەنیشت داروە ئەوروپیەکانی تردا، بە رادەیەک بوو بە دراوی سەرەکی لە نێو بازارە نێودەڵەتییەکانی جیھاندا. 
لەگەڵ متمانەی زۆرێک لە وڵاتان لە گونجاوی دۆلاردا وەک دراوێکی سەرەکی جیھانی، دراوەکە تووشی شکستێکی گەورە ھات پاش قەیرانی دارایی ساڵی ٢٠٠٨، لەو کاتەدا ھەندێک لە وڵاتان داوای دراوێکی جێگرەوەیان کرد لە بری دۆلار، ئەمریکاش ئەو داواییەی بە ھەرەشە لەقەڵەمدا و بە توندی رەتیکردەوە.
کەی دراوێکی دریایکراو بەهاکەی دادەڕمێت؟
لێرەدا دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان داڕمان و نزمبوونەوەی نرخی دراودا، چونکە دابەزینی نرخەکەی لە ناوکاودا مەرج نییە بە مانای داڕمانی بێت، بەو پێیەی دەکرێت نرخی دارو دابەزێت وەک دەرەنجامێک بۆ لاوازی لایەنی ئابوریی وڵاتەکە بەرامبەر جیھانی دەرەوە، دەشکرێت پیلان بۆدارێژراو بێت. دابەزینی نرخەکەی لە پێناو بەدیھێنان و پێکانی ئامانجی ئابوریی دیاریکراودا  و لە چواچێوەی بەرژەوەندی وڵاتەکەدا بێت. 
لەلایەکی ترەوە، داڕمانی دراوی وڵاتێکی دیاریکراو دەکرێت لەم حاڵەتانەدا رووبدات:
١- شکستی وڵاتەکە لە جەنگدا.
٢- ناجێگیریی سیاسی و ئاسایشی.
٣- شکستی سیاسی و ئابوری لە رێگەگرتن لە ھەڵئاوسان.
٤- پشتبەستنی وڵاتەکە بە ھاوردەکانی بە بێ بوونی ھەناردەکانی.
٥- تێوەگلانی وڵات لە قەرزی دەرەکی و دەستەوسانی حکومەت لە بردنە سەری بەڵینەکانی.
بۆچی ھەندێک دراو دابەزینی توند و لەناکاو دەبینن بە خۆیانەوە؟
چەندین ھۆکاری دیاری ئابوری وادەکەن دراوەکان دابەزینی توند بەخۆیانەوە ببینن، لە ھۆکارە ئابورییەکانیش:
١- بێ توانایی وڵاتان لە دانەوەی قەرزەکانیان لەکاتی خۆیاندا، لەم دۆخەشدا سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە لە ریزبەندی ئاست نزمدا پۆلێندەکات و ئەمەش وادەکات جارێکی دیکە بە ئاسانی قەرزی دەستنەکەوێت، لوبنان بە نمونە.
٢- نەبوونی ھەندێک لە دەرامەتی ئابوری و لەدەستدانی سەرچاوەکانی و دابەشکردنی خاکەکەی و دەستگرتنی گروپێک بەسەر سەرچاوەی سەرەکی دەرامەت بە ئامانجی پەرەدان بە دراوی بیانی، وەک سودان.
٣- ناسەقامگیری سیاسەتی نەختینەیی و لەبەرچاونەگرتنی پێکھێنەرەکانی دیکە لە سیاسەتی ئابوری وەک ""سیاسەتی دارایی، بازرگانی، وەبەرھێنان و بەگەڕخستن" ئەمانەش وادەکەن نەتوانرێت نرخی دراو کۆنتڕۆڵ بکرێت، بەمەش ھەندێک لایەن دەیانەوێت دەست بەسەر بازاڕدا بگرن و ھاوڵاتییانیش متمانەیان بە دۆخەکە نامێنێت.












گەلەری