سەردێڕ:

بایدن و پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن

AM:12:01:30/12/2021

2660 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی پێنجشەممە، سەرۆکی ئەمەریکا و سەرۆکی روسیا لە رێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە تاوتوێی گرژییەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا دەکەن، ئەمە لەکاتێکدایە پوتین داواکارییە ئاسایشییەکانی زیاتر کردووە.


ئێمیلی هۆڕن وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا لە راگەیەنراوێکدا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی راگەیاند و وتی، "دوو سەرۆکەکە باس لە کۆمەڵێک بابەت دەکەن، لەوانەش گفتوگۆ سیاسیەکانی داهاتووی نێوان دوو وڵاتەکە."

پەیوەندییە تەلەفونییەکە لەکاتێکدایە، روسیا ژمارەی هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا زیادکردووە و بەو کارەشی ئۆکرانیا و وڵاتانی رۆژئاوای نیگەران کردووە.

لەلای خۆیەوە، روسیا کۆمەڵێک داواکاری لە وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمەریکا کردووە، داوا دەکات هاوپەیمانێتی ناتۆ گرەنتیەکی یاسایی بداتێ لەسەر ئەوەی بەرەو رۆژهەڵاتی ئەوروپا پەرەنەسەنێت و چالاکییە سەربازییەکانی لە وڵاتانی نزیک لە روسیاوە رابگرێت بە تایبەتی لە ئۆکرانیا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا قسەی کرد، لەوبارەیەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی، "بلینکن لە بەرامبەر زیادبوونی هێزەکانی روسیادا لە نزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جەختی لە پشتیوانی نەگۆڕیی ئەمەریکا بۆ سەربەخۆیی و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئۆکرانیا کردووەتەوە."

لەم مانگەدا، پوتین ئاماژەی بەوەدا، ئەگەر وڵاتانی رۆژئاوا شکست بهێنن لە جێبەجێکردنی داواکارییە ئاسایشیەکانیدا ئەوا تاوتوێی کۆمەڵێک بژاردەی دیکە دەکات.













گەلەری