سەردێڕ:

یەکەم لێدوانی عامری دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەدر

PM:07:54:29/12/2021

4520 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سەرکردەکانی چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان لەگەڵ موقتەدا سەدردا کۆبوونەوە و هادی عامری کۆبوونەوەکەی بە ئەرێنی وەسفکرد.


ئەمڕۆ چوارشەممە، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و سەرکردە لە چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ موقتەدا سەدر راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، "دیدارەکە ئەرێنی و بەرپرسیارێتی بوو، سەرخستنی بەرژەوەندی دەوڵەتێکی بەهێز و سەرکەوتوو لە قۆناغی داهاتوودا پێش هەموو بەرژەوەندییەکانی دیکە خرا."

ئاماژەی بەوەشداوە، "گفتوگۆکان لەبارەی گرەنتیکردنی دەوڵەتێکی سەرکەوتوو لە دروستکردنی دەوڵەتدا لە داهاتوویەکی نزیکدا تەواو دەکرێت."

هادی عامری ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە چەند رۆژی داهاتوودا و بەم نزیکانە جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە بۆ شاری نەجەف."

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ موقتەدا سەدر و سەرکردەکانى چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان کۆبوونەوە و موقتەدا سەدر رەتیکردووەتەوە حکومەتى تەوافوقى پێکبهێنرێت و داواى حکومەتى زۆرینە نیشتمانى کردووە و لە تویتێکدا دەڵێت، نە رۆژهەڵاتى و نە رۆژئاوای بەڵکو حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانیان بۆ عێراق دەوێت.

 













گەلەری