سەردێڕ:

زیاتر لە ٢٠ کۆچبەر لە خنکان رزگار کران

ئەرشیف
PM:05:39:29/12/2021

7280 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا رایگەیاند، لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بەلەمێکی کۆچبەران نوقمبوو، بەهۆیەوە دوو کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و ٢٤ کۆچبەری دیکە رزگارکران.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئاسایشی کەناراوەکانی تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە نوقمبوونی بەلەمێک لە کەناراوەکانی قەزای ئورلای سەر بە پارێزگای ئیزمیری تورکیا توانیویانە ٢٤ کۆچبەر رزگار بکەن.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، تیمەکانیان تەرمی دوو کۆچبەریشیان دۆزیوەتەوە کە دوای نقومبوونی بەلەمەکەیان بێسەروشوێن ببوون.

دوێنێ، دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، سێ بەلەم لە هەفتەی رابردوودا لە دەریای ئیجەدا ژێر ئاوکەوتوون، بەپێی ئامارەکان ٢٣ هاوڵاتی کورد بێسەروشوێنن و تەرمی نۆ کۆچبەری کوردیش دۆزراونەتەوە.

هەر دوێنێ، پۆلیسی فەرەنسا رایگەیاند، ٤٠ کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز رزگارکراون.













گەلەری