سەردێڕ:

دووبارە نرخی لیرەی تورکی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

PM:02:39:29/12/2021

24716 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جارێکی دیکە لیرەی تورکی بەهاکەی لەدەستدا و نرخەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمڕۆ ١٢ لیرە بەرامبەر دۆلارێکە.


ئاژانسەکە رایگەیاندووە، لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ ئەمڕۆ چوارشەممە لیرەی تورکی ١.٧٪ی بەهاکەی لەدەستدا و ١٢٠٢ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، دوێنێ سێشەممە، بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر بە دۆلار ئەمریکی ١١.٨ لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک بووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیرەی تورکی لەماوەی ئەمساڵدا ٣٨٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی میدیاکانی تورکیا؛ لە ماوەی مانگی رابردوودا لێدوانەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا کاریگەرییان هەبووە لەسەر بەهای لیرە کە بەرەو دابەزین و بەرزبوونەوەی بردووە، لیرەی تورکی رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە نزترین ئاستی مێژووی خۆی تۆمارکرد کە ١٨ لیرە بەرامبەر بە دۆلارێک بوو بەڵام پاش تەنها رۆژێک لیرە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بە ١٢ لیرە بەرامبەر بە یەک دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

هەر لە ماوەی رابردووشدا، بەشێک لە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیادا داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی وڵاتیان کرد، هاوکات سیاسەتەکانی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بە هۆکاری دابەزینی بەهای لیرە دادەنێن، ئەوەش بەهۆی بانگەشە بۆ ئابوری سەربەخۆ و سیاسەتی کەمکردنەوەی رێژەی سوودەوە.

دوای ئەو داواکاریانەش؛ ئەردۆغان رەتیکردەوە ئامادەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدات و رایگەیاند، دەبێت بووەستن؛ تاوەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا و لە ساڵی ٢٠٢٣دا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت.













گەلەری