PM:02:05:29/12/2021
33416 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی تەندروستی عێراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، بڕیاردراوە بە دامەزراندنی دەرچووانی بەشە تەندروستییەکان.
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، بڕیارەکە دەرچووانی بڕوانامەی ئاسایی و بڕوانامە بەرزەکان دەگرێتەوە لە بوارە تەندروستییەکاندا.
وەزارەتەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە بڕیارەکە هەزار و ٤٦١ کەس لە دەرچووانی بڕوانامەی ئاسایی و ٣٦٢ کەس لە خاوەنی بڕوانامە بەرزەکان (ماستەر و دکتۆرا) دەگرێتەوە.
ئەوەش هاتووە، کە ئەو دەرچووە دامەزرێندراوانە بەسەر بنکە تەندروستییەکانی پارێزگاکانی عێراقدا دابەشدەکرێن.
هـ.ئـ