لە چەند رۆژی رابردوودا وه‌زيرى دارايى عێراق رايگه‌ياند، عێراق لە داهاتوودا نه‌وتى نامێنيت و ناچار ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى ژماره‌يه‌ك له فه‌رمانبه‌ره‌كانى بێت، ئەو لێدوانەش کاردانەوەی لەسەر ئاستی ناوخۆ لێکەوتووەتەوە و هەندێک دەڵێن، "بۆ په‌رده‌پۆشكردنى شكسته‌كانيه‌تى." پسپۆڕێكى ئابووريش ده‌ڵێت، "ده‌يه‌وێت له‌پۆسته‌كه‌يدا دابنرێته‌وه ."
ئەمڕۆ سێشەممە، نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت ئه‌ندامى پێشووى ليژنه‌ى ئابوورى و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانى عێراق رایگەیاند، وته‌كانى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زيرى دارايى له‌باره‌ى ده‌ستبه‌رداربوون له موچه‌خۆران، "هه‌وڵێكه بۆ شاردنه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌و قه‌يرانه داراييانه كه دووچارى عێراق بوون."
دەشڵێت، "هه‌وڵێكیشه بۆ په‌رده‌پۆشكردنى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی
كه قه‌يرانه‌كانى قوڵتركردو‌وه‌تەوە، له‌وانه‌ش به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رامبه‌ر
دينارى عێراقى."
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت ئاماژەی بەوەشداوە، "وته‌كانى
ناوبراو بۆ بێئومێدكردنى فه‌رمانبه‌ران نيشانه‌ى ناشاره‌زايه‌تى له‌به‌ڕێوه‌بردن و
پرسه داراييه‌كاندا و ئاماژه‌يه‌كىشە بۆ ئه‌وه‌ى هيچ پلانێكى بۆ چاره‌سه‌ر كردنى
قه‌يرانه ئابوورييه‌كان پێ نيیه."
هاوكات، هومام شه‌ماع شاره‌زاى بواری ئابوورى و مامۆستا
له‌زانكۆى به‌غدا باسی لەوەکرد، وته‌كانى عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق هه‌وڵێكى
نوێيه به‌ئامانجى ئه‌وه‌ى جارێكى تر له‌پۆسته‌كه‌ى
دابنرێته‌وه.
ئەمەش لەکاتێکدایە، له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا عه‌لى عه‌لاوى
وه‌زيرى دارايى عێراق رايگه‌ياند، عێراق له‌ماوه‌ى ١٠ ساڵى داهاتوودا نه‌وتى نامێنيت،
ئەوکات پاره بۆ موچه‌خۆرانی به‌ش ناكات و ناچار ده‌بێت ده‌ستبه‌ردارى ژماره‌يه‌ك
له فه‌رمانبه‌ره‌كانى بێت، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ى لێكه‌وته‌وه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.