سەردێڕ:

ژنێکی تەمەن ٩٥ ساڵ وەرزشی سێرفینگ دەکات

PM:12:13:28/12/2021

3980 جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی تەمەن ٩٥ ساڵی نیوزلەندی لە یەکێک لە کەناراوەکانی شاری سکاربۆر لەناوچەی یۆرکشایری بەریتانی سەرقاڵی ئەنجامدانی وەرزشی سێرفینگی سەر شەپۆلی دەریایە.


رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری نانسی میھرەتی تەمەن ٩٥ ساڵ بڵاویکردەوە، ژیانێکی سادە بەسەردەبات لە ماڵەکەیدا لە نزیک کەناراوەکانی دەریاوە.
دەشڵێت، لەگەڵ ھەڵکشانی تەمەنیدا ئەو سەرقاڵی ئەنجامدانی وەرزشی سێرفینگە و ئەمەش نەبووەتە ھۆی جێگەی سەرنجی ئەو کوڕ و کچە گەنجانەی ھاوشێوەی ئەو ھەمان وەرزش ئەنجامدەدەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە سییەکانی تەمەنیدا دەستی کردووە بە ئەنجامدانی ئەم وەرزشە و لە ئێستاشدا بڕیاریداوە بەردەوامبێت بە ئامانجی تاقیکردنەوەی لە ھەڵکشانی تەمەنیدا.
نانسی میھرەت لە ساڵی ١٩٢٩ لە ویڵنگتۆن لە نیوزلەندا لە دایکبووە. لە بیستەکانی تەمەنیدا بەرەو بەریتانیا رۆیشتووە بە ئامانجی درێژەدان بە خوێندن و ھەموو پشووەکانی کۆتایی ھەفتە و پشووە فەرمییەکان لە گەڕان بەسەربردووە.
دەشڵێت، لەگەشتەکانیدا سەردانی ھەریەک لە ھیندستان و پاکستان و سوریا و لوبنانی کردووە و جارێکیش لەگەڵ ھاوڕێیەکیدا لە گەشتێکیدا لە فەرەنسا لەبەر نەبوونی شوێن تا پشوویەکی تێدا بدات شەو لە گۆڕستانێکدا ماونەتەوە.
لەبارەی مانەوەی بەتەندروستییەکی باشەوە، نانسی میھرەت باسی لەوەکرد، لەباوکیەوە فێربووە کە ھەرگیز ئەو خواردنانە نەخوات شەکریان تێدایە. وتیشی، لە ئێستادا ناتوانێت شۆفێری بکات، بەڵام بەردەوامە لە ئەنجامدانی سەمای کلاسیکی.












گەلەری