سەردێڕ:

تێلیگرام لە چەند ناوچەیەکی جیھان لەکار کەوت

AM:08:49:28/12/2021

3320 جار خوێندراوەتەوە

لە چەندین شاری روسیا و ئۆکرانیا ئەپی تێلیگرام لەکار کەوت و بەکارھێنەرەکانی راپۆرتییان لەسەر لەکارکەوتنی دا.


ئاژانسی "داون دیتیکتەر"ی تایبەت بە لەکارکەوتنی ئەپلیکەیشن و ماڵپەڕەکان رایگەیاند، بە گوێرەی وتەی زۆرێک لە بەکارھێنەرانی تێلیگرام لە سەرتاسەری جیھاندا، ئەپڵیکەیشنەکە لەکارکەوتووە.
شەوی رابردوو لەکارکەوتنی ئەپلیکەیشنەکە روویداوە و بەکارھێنەرانی پێیانزانیوە.
بەگوێرەی ئاژانسی "داون دیتیکتەر"، بەو پێیەی نزیکەی ٤٣٪ی بەکارھێنەرانی تێلیگرام راپۆرتیان لە بارەی لەکارکەوتنیداوە، ٣٨٪ دیکە لە بەکارھێنەران گلەییان کردووە لە ئاستەنگی ناردنی نامەکانیان.
ھەروەھا، دانیشتووانی شارە گەورەکانی روسیا بە ئاسانی نەیانتوانیوە ئەپەکە بەکاربھێنن و بەکارھێنەرانیشی لە ئۆکرانیا راپۆرتیان لەسەر چەند کێشەیەکی ئەپەکە داوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لە چەند مانگی رابردوودا زیاد لە جارێک فەیسبووک و ئینیستاگرام و وەتسئەپ لەکارکەوتن و کۆمپانیای مێتا زیانێکی گەورەی بەرکەوت و بەگوێرەی ھەندێ لە راپۆرت و لێدوانی بەرپرسی پێشووی کۆمپانیاکە بەشێک لە زانیاری کەسی بەکارھێنەرانیان دزەیان پێکراوە.












گەلەری