سەردێڕ:

دادگای فیدراڵی عێراق ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەسەند کرد

PM:04:11:27/12/2021

5732 جار خوێندراوەتەوە

دادگای فیدراڵی عێراق لەدوای پێداچوونەوە بە داواکاری و تانەی لایەنە سیاسییەکاندا، پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٠ی تشرینی یەکەمی راگەیاند.


ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ھەڵناوەشێندرێتەوە و سەرجەم داواکارییەکانیش لەو بارەوە رەتکراونەتەوە و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیشی پەسەند کرد.

ھەر بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەستەی دادوەران لە دانیشتنی دادگادا دەستیان کرد بە خوێندەوەی سەرجەم سکاڵا و تانەکان. 

 

لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکانەوە، دادگای باڵای فیدڕاڵی دەشڵێت، پەرلەمانی داھاتووی عێراق دەتوانێت ئەو کارە بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە رێکەوتی ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدار و لە ماوەی رابردووشدا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامەکانی کۆتایی راگەیاند، لە بەرامبەردا ئەو ھێزانەی نەیانتوانی سەرکەوتن بەدەستبھێنن دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و داوایان لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کرد ئەنجامەکان رەتبکاتەوە و ھەڵی بوەشێنێتەوە.













گەلەری