سەردێڕ:

پلاندانانی عێراق: لە ساڵی ٢٠٢١دا نیشانەی بەرەوپێشچوونی ئابوری ھەبووە

PM:03:44:27/12/2021

2792 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢١دا چەندین نیشانەی ئەرێنی ھەبووە لە رووی ئابوورییەوە کە کاریانکردووەتە سەر زیادکردنی جوڵەی ئابووری لە بازاڕەکاندا.


عەبدولزەھرە ھنداوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی رایگەیاند، بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و کاڵاکان لەسەر ئاستی جیھان بەھۆی تێکچوونی زنجیرەی دابینکردن بووە لە نێوان وڵاتانی جیھاندا کە بووە ھۆی کەمبوونەوەی کەرەستەکان و زیادبوونی خواست و بەرزبوونەوەی نرخەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی ژیان بۆ دۆخی ئاسایی خۆی لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەرەنتینە کاریگەری ھەبووە لەسەر دروستبوونەوەی جوڵە لە ئابووری وڵاتدا بەشێوەیەکی راستەوخۆ.
باسی لەوەشکردووە، ھەموو گەشەسەندنێکی ئابوری کاریگەری راستەوخۆی ھەیە لەسەر دۆخی وڵاتەکە و بەھۆی ئەوەی تا ئێستا ساڵی ٢٠٢١ کۆتایی پێ نەھاتووە، وەزارەتی پلاندانان ھیچ راپۆرتێکی لەسەر دۆخی ئابوری ساڵەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەرەوپێشچوونی باش ھەبووە لەزۆرینەی بەشەکاندا.
ئەوەشی خستووەتەروو، تەواوی ئەو پرۆژانەی حکومەت کە پێشتر بەھۆی قەیرانی داراییەوە راگیرابوون لە وڵاتدا کارکردن تێیاندا دەستی پێکردووەتەوە و ئەوەش کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادکردنی ھەلی کار لە وڵاتەکەدا.












گەلەری