سەردێڕ:

بوومەلەرزەیەک ئێرانی ھەژاند

PM:03:16:27/12/2021

7212 جار خوێندراوەتەوە

سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران رایگەیاند، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای ھورموزگانی باشووری ئێرانی ھەژاند.


ئەمڕۆ دووشەممە، سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، کاتژمێر ١١ و ١ خولەکی سەر پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی پێنج پلە بە پێوەری رێختەر، پارێزگای ھورموزگانی باشووری ئێرانی ھەژاند.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، چەقی بوومەلەرزەکە شاری بەندەر عەباس سەنتەری پارێزگای ھورموزگان بووە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بوومەلەرزەکە لە قوڵایی ١٥ کیلۆمەتر بووە.
راگەیەنراوکەی سەنتەری بوومەلەرزەزانی زانکۆی تاران ھیچ زانیاری لەبارەی زیانە مادی و گیانییەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرا نەکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، ھەر ئەمڕۆ سیروان ساڵح کەشناس و مامۆستای زانکۆ لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردەوە، ، شەوی رابردوو سێ بومەلەرزە لە باشووری شاری کەلار روویدا.













گەلەری