ناوەندی نیشتیمانی بۆ روانگە و چاودێریکردنی کەشوھەوای سعودیە بڵاویکردەوە، لە ھەردوو پارێزگای قەریات و تەریف لە باکوری ئەو وڵاتە پلەکانی گەرما بۆ خوار سفر پلەی سیلیزی دابەزیون.
ئەمڕۆ دووشەممە، ناوەندی نیشتیمانی بۆ روانگە و چاودێریکردنی کەشوھەوای سعودیە لە تویتەری فەرمی خۆی بڵاویکردەوە، لە پارێزگاکانی قەریات و تەریف پلەکانی گەرما بۆ یەک پلە خوار سفری سەدەییەوە دابەزیوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە تەبوک ٣ پلە و لە حائیل ٥ پلەی سەدی بووە.
ناوەندی نیشتیمانی بۆ روانگە و چاودێریکردنی کەشوھەوای سعودیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێشبیندەکرێت رۆژی سێشەممە کەشی زستانە دەستپێبکات و کاریگەری لەسەر شارەکانی مەکە و ریازی پایتەخت و تەبوک و چەند پارێزگایەکی دیکە دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی پێشبینییەکانی رۆژی دووشەممەی ناوەندی نیشتیمانی بۆ روانگە و چاودێریکردنی کەشوھەوای سعودیە لە باشوری ئەو وڵاتە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.