سەردێڕ:

دوو چەکداری داعش لە کەرکوک کوژران

AM:11:26:27/12/2021

2556 جار خوێندراوەتەوە

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنیکی ھاوبەشدا لە پارێزگای کەرکوک دوو چەکداری داعش کوژران.


ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشدا، دوو چەکداری گروپی داعش لە پارێزگای کەرکەوک کوژران.
 راگەیەنراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی و ئاژانسی ھەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کردووە.
دەشڵێت، ھێزە ھاوبەشەکان بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان ئۆپراسیۆنەکەیان لە پارێزگای کەرکوک ئەنجامداوە. 
راگەیەنراوەکە، ھێج زانیاری زیاتری ئاشکرا نەکردووە، بەتایبەتیش لەبارەی ئەو ناوچەیەی کە دوو چەکدارەکەی تێدا کوژراون.
گروپی چەکداری داعش لە ساڵی ٢٠١٤ توانییان دەست بەسەر رووبەرێکی فراوان لە خاکی سوریا و عێراقدا بگرن، دواتر بە ھاوکاری ئەمریکا و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٧ حکومەتی عێراق شکستپێھێنانی گروپەکەی لە خاکی عێراق راگەیاند.












گەلەری