سەردێڕ:

بەهای لیرەی تورکی دابەزی

AM:11:07:27/12/2021

14232 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر لیرە بەرزبووەوە و بەرامبەر بە دینار بە جێگیری مایەوە.


ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا، نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار مامەڵەی پێوەکرا، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٢٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلارە، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا ٤٠ لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٣٩ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت ئەمەش بەھای دۆلار ھەزار تمەن دابەزیوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری