سەردێڕ:

ھێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی بەرچاو لە شاری بەغدا بڵاوەیان پێکرا

AM:10:03:27/12/2021

9180 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری بەغدای پایتەخت چەند ھێزێکی ئەمنی لە چەند ناوچەیەکی جیاجیا بڵاوەیان پێکراوە، بەتایبەتی ، لە ناوچەی سەوز.


ئەمڕۆ دووشەممە، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە شاری بەغدا ئاشکرای کرد، سەرجەم رێگەکان و بازگەکانی وەزیریەە و پردی بنوک بە ئاراستەی شەقامی قاھیرە و بازگەکانی شەقامی فەلەستین و یاریگای شەعب و مەنسورە و کەڕادە بەڕووی ھاوڵاتیان و شۆفێراندا داخراون.
ئاماژەی بەوەشدا، زۆربەی ئەو بازگە ئەمنییانەی دانراون رێگە نادەن تەنانەت ھاوڵاتییانیش پێیاندا تێپەڕببن .
باسی لەوەشکرد، جگە لە ھێزە ئەمنییەکان بەشێک لە سوپا و دەزگای ھەواڵگریش لە بازگەکاندا دانراون.
ئەوەشی خستەڕوو، گرتنە بەری ئەم رێوشوێنە ئەمنییە توندە بە چەند کاتژمێرێک پێش راگەیاندنی دوا بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی ئەنجامی ھەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقەوەیە.
ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنی عێراق دوای ئەقوەی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی راگەیاند، ئەنجامەکانی رەوانەی دادگای باڵا کرد بۆ پەسەندکردنییان. ھاوکات، ئەو ھێزانەی نەیانتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بھێنن چەندین جار خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە و ئەنجامەکانیان رەتکردووەتەوە و چەندین تانەیان گرتووە و پێشبیندەکرێت لەکاتی راگەیاندنی پەسەند کردنی ئەنجامەکان لەلایەن دادگای بڵاوە خۆپیشاندان بکەن، چونکە پێشتر ھەڕەشەیان کردبوو.













گەلەری