لە هەفتەی رابردوودا، پارێزگاری زیقار دەستی لەکارکێشایەوە و لەبارەی هۆکاری دەست لەکارکێشانەیەوە دەڵێت، "نامەیەکم بەدەست گەیشت لە کەسێکی نادیارەوە و تیایدا هاتبوو کە پێش ئەوەی خوێن برێژرێت دەستبەرداری پۆستەکەت ببە."
ئەحمەد خەفاجی پارێزگاری دەستلەکارکێشاوەی زیقار لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاشکرایکرد، هۆکاری سەرەکی دەستلەکارکێشانەوەکەی ئەو نامەیە بووە کە لە کەسێکی نادیارەوە پێی گەشتووە و ئاگاداریکردووەتەوە لەوەی دەستبەرداری پۆستەکەی نەبێت خوێن دەڕژێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە،
هێزە ئەمنییەکان ئامادە نەبوون گوێڕایەڵی فرمانەکانی بن وەک سەرۆکی لیژنەی ئەمنی
شارەکە و لەماوەی پێشوودا تەقەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، ئەحمەد خەفاجی دەستی لە پۆستی پارێزگاری زیقار کێشایەوە و دوابەدوای ئەوەش محەمەد هادی لەجێگەکەی دەستبەکار بوو.
رۆژی هەینی، لوئەی
یاسری پارێزگاری نەجەفیش دەستی لەکارکێشایەوە و رایگەیاند، "گەیشتمە قۆناغێکی
سەخت، کەسانێک هەن کە جوێن و سوکایەتی بەخۆم و خانەوادەکەم دەکەن، لەگەڵ ئەوەشدا هیچ
داوایەکی یاساییم لە دژیان تۆمار نەکردووە، تاوەکو نەڵێن پۆستەکەی لە بەرژەوەندی خۆی
بەکارهێناوە."