سەردێڕ:

کەش و هەوا و رێکارە تەندروستییەکان هەزاران گەشتی ئاسمانییان لە جیهاندا هەڵوەشاندووەتەوە

PM:02:54:26/12/2021

4004 جار خوێندراوەتەوە

لە ژاپۆن بەهۆى بەفربارین و لە ئەمریکا و ئەوروپا بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆناوە، هەزاران گەشتى ئاسمانى هەڵوەشێندرانەوە.


ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەهۆی بەفربارین و تێکچوونی کەش و هەواوە لەباکوری رۆژهەڵاتی یابان، زیاتر ١٠٠ گەشتی فڕۆکەوانی هەڵوەشێندراوەتەوە.

هاوکات، پێگەی چاودێری فڕۆکەوانی فلایت ئەوێر رایگەیاند، بەهۆی رێکارە تەندروستییەکان و کەش و هەواوە، زیاتر لە چوار هەزار و ٥٠٠ گەشتی فڕۆکەوانی لە سەرانسەری جیهان هەڵوەشاوەتەوە.

ئاماژەى بەوەشکرد، رۆژی ٢٤ ئەم مانگە نزیکەی دوو هەزار و ٤٠٠ گەشت هەڵوەشێندراوەتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت ئەمڕۆ زیاتر لە ٦٠٠ گەشتی ئاسمانی هەڵبوەشێنرێتەوە.













گەلەری