سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی لێدانی ئۆتۆمبێلێک لە ژنێک

PM:09:53:25/12/2021

10048 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی بەغدا رایگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە دەستگیرکرا کە لەناوچەی غەزالییە لە بەغدای پایەتخت بە ئۆتۆمبێلەکەی لێیداو کوشتی.


ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی بەغدا لە فەیسبووکی خۆی گرتەی ڤیدیۆیی ساتی لێدانی ئۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر لە ژنێکی بڵاوکردەوە کە بەھۆیەوە ژنەکە گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی تاوانی بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە، شۆفێری ئۆتۆمبێلێک بەخێراییەکی زۆر لەناوچەی غەزالییە لە بەردەم مارکێتێکدا لێیدا و کوشتی.
ئاماژەی بەوەشدا، ھێزەکانیان توانییانە شۆفێرەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، بەھۆکاری ئەوەی ھێزەکانیان لە نزیک ناوچەی رووداوەکەبوون ھەرزوو دەگەنە شوێنی رووداوەکە، بەڵام شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ھەڵھاتبوو کە توانرا دواتر لە ماویەکی کورتدا بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.













گەلەری