سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ناسا گەورەترین تەلسکۆبی بە سەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

PM:07:45:25/12/2021

6628 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ناسای ئەمریکی توانی بەسەرکەوتوویی گەورەترین تەلیسکۆب بە ئامانجی دۆزینەوەی سەرەتای کات و شێوەگرتنی ھەسارەکان لە گەردووندا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.


ئەمرۆ شەممە، ئاژانسی ناسای ئەمریکی لە بنکەی "کۆرۆ" بەسەرکەوتوویی موشەکی "ئاریان٥"ی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد کە تەلیسکۆبی "جەیمس وێب"ی ھەڵگرتبوو.
تەلیسکۆبی "جەیمس وێب" بە بەھێزترین تەلیسکۆب دادەنرێت و سێ جار گواستنەوەی بۆ بنکەی بۆشایی ئاسمانی "کۆرۆ" لە ناوچەی گۆیانای فەرەنسا لە مانگی تشرینی یەکەمدا دواخرا.
لەماوەی رابردوودا،  بێڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئاماژە بەوەشدا، بڕیارە موشەکی جۆری "ئاریان" ئەو تەلسکۆبە ھەڵگرێت کە لە گۆیانای فەرەنسا لە ئەمریکای باشورەوە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت.
تەلسکۆبی جیمس وێب بڕی ١٠ ملیار دۆلاری تێچووە و بە شوێنگرەوەی تەلیسکۆبی ھابڵ دادنەرێت.
بەرپرسانی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی و ئەوروپی رێککەوتن لەسەر رەوانەکردنی تەلیسکۆبەکە لە رۆژی ھەینیدا بۆ بۆشایی ئاسمان.
بێڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ئاژانسی ناسای ئەمریکی ئەوەشی خستەڕوو، بەھۆکاری ئەوەی ئێوارەی رۆژی جەژنی لەدایکبوونی مەسیح تەلیسکۆبەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان دەکرێت، ژمارەیەکی کەم کارمەندان ئامادەییان دەبێت و بڕیارە کاتژمێر ٧ و ٢ خولەکی بەرەبەیان بەکاتی ناوخۆیی ئەمریکا تەلیسکۆبەکە رەوانەی بۆشایی ئاسمان بکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین ساڵ ئەم پرۆسەیە دواکەوت، دواجار ئاژانسی ناسا بڕیاریدا لە رێگەی تەلسکۆبی جەیمس وێبەوە سەرەتای کات و کاتی دروستبوون و شێوەگرتنی ئەستێرە و کەشکەشانەکان لە بۆشایی ئاسماندا دەستنیشان بکات و ئاشکرای بکات. ئەم کارەش بە ھاوبەشی ئاژانسی ناسا و ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی یەکێتی ئەوروپا و کەنەدا ئەنجامدەدرێت.












گەلەری