سەردێڕ:

نیۆرک تایمز: ئۆکرانیا داواى هاوکارى سەربازى لە ئەمریکا کردووە

PM:03:20:25/12/2021

2388 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئیدارەی جۆ بایدن ئاشکرایکرد، پێنتاگۆن کار لەسەر پلانێک دەکات بۆ پێشکەشکردنى هاوکاری هەواڵگری نوێ بۆ ئۆکرانیا بۆ ئەوەی بتوانێت بەخێرایی وەڵامی کردەوەکانی روسیا بداتەوە، مۆسکۆش لەسەر هەمان پرس داوای گەرەنتی لە ئەمریکا و ناتۆ دەکات.


رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە زاری بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن بڵاویکردەوە، ئەگەر ئەمریکا هاوکاری هاواڵگری پیشکەش بە ئۆکرانیا بکات، دەتوانێت هێرشەکانی روسیا هەڵبوەشێنێتەوە ئەگەر هێرشیکردەسەری.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە سەردانەکەیدا بۆ ئەمریکا وەزیری بەرگری ئۆکرانیا داواى پشتیوانی سەربازی لە واشنتن کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو داواکارییەی ئۆکرانیا بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو وڵاتەیە بۆ بەرگری لە دژی هەڕەشەی کۆکردنەوەى هێزى سەربازى روسیا لە نزیک سنوورەکانی.

لە بەرامبەردا، دیمیتری پێسکۆڤ وتەبێژی کۆشکی کریملین رایگەیاند، روسیا چاوەڕێی وەڵامی ئەمریکا و ناتۆ بۆ پێشنیارەکانی دابینکردنی ئاسایشی ئەمنی روسیا بە زووترین کات.













گەلەری