- مەگنیسیۆم
مەگینسیۆم نزیکەی لە ٣٠ جۆری جیاواز لە کارلێکە کیمیاییەکانی جەستەماندا بەشدارە، یارمەتیدەری گۆڕینی خۆراکە بۆ وزە و پرۆتینی نوێ دروست دەکات لە ئەمینۆسایدەکانەوە، بۆیە سوودی هەیە بۆ هێورکردنەوەی ترس و قەلەقی، و شەکەتی.
- مەگنیسیۆم رێگە لە سەرئێشەی بەردەوام دەگرێت.
- کەمی ئاستی مەگنیسیۆم دەبێتە هۆی خەمۆکی و کەمخەوی.
سەرچاوەی وەرگرتنی مەگنیسیۆم:
- سپێناخ
- گوێز و بادەم و جۆرەکانی دیکەی
- برنجی بۆر
- نانی گەنم
- ماسی
- گۆشتی سوور
- ئاڤۆکادۆ
ڤیتامین K :
ڤیتامین K پرۆتینی ئاڵۆز بەرهەمدەهێنێت کە گرنگە بۆ مەینی خۆێن لەکاتی خوێنبەربووندا، کەمی ڤیتامینەکە دەبێتە هۆی نەوەستانەوەی خوێنبەربوونەکە.
سوودێکی دیکەی ڤیتامین K ئەوەیە ڕێگە لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و شێرپەنجەی پرۆستات دەگرێت.
بەهاوکاری ڤیتامین D، یارمەتی بەهێزکردنی ئێسکەکن دەدات، کەمی ڤیتامین K دەبێتە هۆی مەترسی درزبردن و شکان.
سەرچاوەکانی دەستکەوتنی ڤیتامین K :
- سەوزەوات
- زەڵاتەکان کە سەوزەی زۆریان تێدایە
- بیبەری توون و خواردنە توونەکان