سەردێڕ:

ئیلیۆن مەسک بەبەهای ١٥ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای تیسلای فرۆشتووە

PM:03:19:23/12/2021

3520 جار خوێندراوەتەوە

ئیلیۆن مەسکی ملیاردێری جیهانی کە خاوەنداری دوو گەورە کۆمپانیای بواری بۆشایی بەناوی سپەیس ئێکس و کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبای بەناوی تێسلا دەکات، بەشێک لە پشکەکانی کۆمپانیای تێسلای بەبڕی ١٥ ملیار دۆلار فرۆشتووە.


چەند بەڵگەنامەیەکی بۆرسەی جیهانی ئاشکرایانکرد، ئیلیۆن مەسکی ملیاردێر و سەرۆکی جێبەجێکار و دامەزرێنەری کۆمپانیای تێسلا تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا چەند پشکێکی کۆمپانیاکەی بە بڕی ١٥ ملیار دۆلار فرۆشتووە.

بەپێی بەڵگەنامەکە، دوێنێ چوارشەممە دوایین پرۆسەی فرۆشتنەکەی ئەنجامداوە کە دەگاتە ٩٣٤ هەزار پشک بە بڕی ملیارێک و دوو ملیۆن دۆلار.

بەوەش نرخی پشکە فرۆشراوەکانی مەسک لە تێسلا گەیشتە زیاتر لە ١٥ ملیار دۆلار، هەر لە ساتی یەکەمی راگەیاندنی گەورە بازرگانی ئەمریکی بۆ فرۆشتنی بەشێک لە پشکەکانی لەو کۆمپانیایەدا.

لە سەرەتای مانگی رابردوودا، مەسک لە تویتێکدا داوای راوبۆچوونی هەوادارانی کرد سەبارەت بە بیرۆکەی فرۆشتنی ١٠٪ی پشکەکانی کۆمپانیای تێسلا، لەو کاتەدا زۆرینە پشتگیریی بیرۆکەی فرۆشتنەکەیان کرد، کە بەهۆیەوە نرخی پشکەکانی کۆمپانیاکە دابەزینییان بە خۆوە بینی.













گەلەری