ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبووەوە و بەھای لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەجێگیری مایەوە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ ھەزار و ٩٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی ٢٠٠ دینار بەرزبووەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ١٥٠ لیرەی
تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا
١٠٠ لیرە بەرزبووەتەوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٧٠ ملیۆن تمەنی ئێرانی
مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن شەش ھەزار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق
گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە
بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە
بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.