ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٨٠٦ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٨ دۆلار بەرزبووەوە.
ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٨ دۆلار و شەش سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٨ ھەزار و ٨١ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٦٠ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٦٠٩ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٢ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٦ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٩ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند
بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی
ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.