سەردێڕ:

ئەو حەوت هەڵەی زۆر کەس لەکاتی توشبوون بە هەڵامەت ئەنجامی دەدەن

PM:11:36:22/12/2021

13108 جار خوێندراوەتەوە

لە وەرزی زستاندا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماوە و توشبوون بە هەڵامەت و سەرما زیاد دەکات، زۆر کەس بۆ چارەسەری ئەو گرفتە دەرمان بەکاردەهێنن بەبێ ئەوەی راوێژ بە پزیشک بکەن، کە ئەگەری هەیە ئەم رەفتارەیان کاریگەریی نەرێنی بۆ تەندروستیان هەبێت.


گۆڤاری "focus"ی ئەڵمانی ئاماژەی بە حەوت هەڵەی باو کردووە کە زۆرینەی خەڵکی لەکاتی توشبوونیان بە هەڵامەت و سەرما جێبەجێی دەکەن، ئەوانیش:

یەکەم: قەترە بەکاردەهێنن بۆکرانەوەی لوتیان لە زۆربەی حاڵەتدا چوونە ژوورەوەی میکرۆب و بەکتریا زیاد دەکات و هۆکار دەبێت بۆ هەوکردنی درێژخایەن.

دووەم: پاککردنەوەی لوت بە ڕێگەی هەڵە تەنیا بۆ ئەوەی لە دەردراوەکانی لوت رزگار بێت.

سێیەم: لە کاتی پژمیندا کلێنس بەکارنەهێنرێت و دەست بە دەم و لوتەوە نەگیرێت، کە هۆکار دەبێت بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بە ماڵدا و توشبوونی کەسانی تر بە نەخۆشییەکە.

چوارەم: زۆر بەکارهێنانی قەترەی لوت بۆ ماوەیەکی درێژ، کە زیان بە ناو پۆشی لوت دەگەیەنێت.

پێنجەم: هەوڵدان بۆ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە لە کاتی تا لێهاتندا، ڕێگە بدرێت جەستە خۆی کاربکات بۆ هاوسەنگ بوونی گەرمییەکەی بەو جۆرە بەرگریی جەستە بەهێز دەبێت، لەحاڵەتێکی زۆردا دەتوانرێت دەست و قاچ بە پەڕۆی تەڕ فێنک بکرێتەوە.

شەشەم: وەرنەگرتنی پشووی تەواو لەکاتی توشبوون بە هەڵامەت یەکێکی ترە لە هەڵەکان.

حەوتەم: چوونە ساونا و گەرماوی زۆر گەرمەوە بۆ ئەوەی ئارەقی زیاتر بکرێتەوە، هەڵەیە و نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە زیاتر دەکات.

ئ.ل














گەلەری