سەردێڕ:

ساردترین شوێنی جیهان لە ئێستادا کوێیە؟

PM:03:39:22/12/2021

15436 جار خوێندراوەتەوە

فەرمانگەی کەشناسی و چاودێریی ژینگەیی کۆماری یاقوتا لە رۆژهەڵاتی روسیا رایگەیاند، لە ١٦ ناوچەی نیشتەجێبوونی کۆمارەکەدا، پلەی گەرما بۆ خوار ٥٠ پلەی سیلیزی دابەزیووە و لە یەکێک لە گوندەکان ٥٥ پلە ژێر سفر بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی کەشناسی و چاودێریی ژینگەیی کۆماری یاقوتا کە دەکەوێتە جەمسەری رۆژهەڵاتی روسیا رایگەیاند، پلەی گەرما دابەزیووە بۆ خوار ٥٠ پلەی سەدی، نزمترین پلەش لە نزیک گوندی ئۆیمیکیاون تۆمارکراوە کە ٥٥ پلەی ژێر سفر بووە.

بەپێی پێوانەکانی فەرمانگەکە، پلەی گەرما لە ٣٣ ناوچەی ژێر چاودێریدا لە خوار ٤٥ پلەی ژێر سفردا بووە، هەروەک لە ١٦ ناوچەی نیشتەجێبوون لە "یاقوتا" لە خوار ٥٠ پلەی ژێر سفردا بووە.

فەرمانگەکە ئاماژەی بەوەشدا، لە بەستەڵەکی ساردی خاڵی چاودێریکردن لە گوندیئۆیمیکیاون لە کۆماری یاقوتا ٥٥ پلەی ژێر سفر تۆمار کراوە.

ئاماژەی بەوەشدا، لە شاری یاکوتاسکی پایتەختی کۆمارەکە، لە کاتژمێر ٦ی ئەم بەیانییەدا پلەی گەرما گەیشتە ٤٨ پلەی خوار سفری سەدییەوە، لەگەڵ بوونی تەمێکی زۆر و بەفربارینی کەمدا.

فەرمانگەکە باسی لەوەش کرد، کە بەهۆی ئەم شەپۆلە سەرماوە، خوێندن لە پۆلی یەک تا هەشتی بنەڕەتی کراوە بە ئۆنلاین.













گەلەری