پسپۆڕێكى ياسايى عێراقى رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت تا پەسەندکردنی پڕۆژە بودجەی ساڵی ٢٠٢٢، دەشڵێت "حکومەتی ناوەند ناتوانێت ئەو سولفەیە لە ئێستدا ببڕێت."
تاريق حه‌رب پسپۆڕى ياسايى عێراقى له‌لێدوانێكى تايبه‌تدا بۆ كورد نيوز باسی لەوەکرد، حكومه‌تى ناوه‌ند ناتوانێت ئه‌و ٢٠٠ ملياره‌ى وه‌ك سولفه ده‌درێته هه‌رێم له‌ئێستادا ببڕێت چونكه ئه‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه و تا پەسەندکردنی بودجەی ساڵی نوێ بەردەوامی دەبێت.
پسپۆڕە یاساییە عێراقییەکە
ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تي فیدراڵی ئه‌وه سولفه‌يه‌ى نه‌بڕيووه و پێش سێ ڕۆژ ره‌وانه‌ى
كردووه و تا ئەو کاتەی كازمى سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بکات ئه‌و بڕە پاره‌يه
بەردەوام دەبێت لە رەوانەکردن.
ئەمەش له‌كاتێكدايه، ژماره‌يه‌ك
له‌به‌رپرسانى كورد دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە حكومه‌تى ناوه‌ندى ناردنی
٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم رادەگرێت و دەیبڕێت، پاش ئەوەی حکومەتی هەریم دابەشکردنی
موچەی ئەم مانگەی درێژکردەوە بۆ نزیکەی مانگێک و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ دواکەوتنی
ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە لەلایەن بەغداوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، فازڵ نەبی بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند،
عێراق کۆتا گوژمی ٢٠٠ ملیارەکەی نارد و کۆتایی پێھێنا و حکومەتی ھەرێمیش ھیچ شتێکی
یاسایی بەدەستەوەنیە تا شەڕی لەسەر بکات. وتیشی، "پێویستە ئەمجارە حکومەتی ھەرێم
شاندێکی زانستی و شارەزا رەوانەی بەغدا بکات و وەک جارەکانی دیکە نەبێت".