سەردێڕ:

نرخی زێر بەردەوامە لە دابەزین

AM:10:16:22/12/2021

11368 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٨٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٣ دۆلار دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٤٩ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٤٧٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ھەشت سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٩٦ دۆلار دابەزیوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا ھەزار دینار دابەزیوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٤ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری