سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە تورکیا ٨٠ کۆچبەر دەستگیرکران

PM:02:47:20/12/2021

8164 جار خوێندراوەتەوە

لە پارێزگای ئیزمیری تورکیا بارهەڵگرێک توشی رووداوێکی هاتوچۆ بوو و بەوهۆیەوە ٨٠ کۆچبەر دەستگیرکران.


بەگوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، لە قەزای کارابورونی سەر بە پارێزگای ئیزمیر لە خۆرئاوای توركیادا، لەناو بارهەڵگرێکدا کە دووچاری رووداوی هاتوچۆ بوو ٨٠ کۆچبەر دەستگیرکران کە بەنیازبوون بە رێگەی قاچاغ بچنە دەرەوەی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ئەوەی لە ناوچەی ئیسکەلە بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە دیواری باخچەی ماڵەکاندا، خەڵکەکە ژمارەیەک کەسیان بینیوە لەناو بارهەڵگرەکەدا و پۆلیسیان لێ ئاگادار کردووەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، تیمەکانی پۆلیسی قەزاکە لە پاش گەیشتنیان بە ناوچەکە، ٨٠ کۆچبەریان لەناو بەرهەڵگرەکە و دەوروبەری دەستگیرکردووە.

ئاژانسی ئەنادۆڵ دەشڵێت، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و کۆچبەرەکانیش گواسترانەوە بۆ بنکەی ئاسایش.

بەگوێرەی میدیاکانی تورکیا، ئەو کۆچبەرانە خەڵکی وڵاتەکانی پاکستان و ئەفغانستانن. 














گەلەری