AM:11:10:20/12/2021
8052 جار خوێندراوەتەوە
دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە پارێزگای بوشەهری ئێران بیسترا و بەرپرسێکی باڵای ئەو پارێزگایەش رایگەیاند، دەنگی ئەو تەقینەوانەی لە شاری بوشەهر لە دەوروبەری وێستگەی ئەتۆمی ئەو شارە بیستران، تاقیکردنەوەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووە کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و ئامادەکاری بۆ کراوە.
محەمەد تەقی یاریدەدەری پارێزگاری بوشەهر بۆ کاروباری سیاسی و ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی فارسی راگەیاند، لە چوارچێوەی ئامادەکاری پێویستدا و بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی توانای سیستمی بەرگریی ئاسمانی، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی سیستمەکە ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، تاقیکردنەوە لە سنور و دەوروبەری وێستگەی
ئەتۆمی بوشەهرەوە بووە و پێشتر سەرجەم هێزە چەکدارەکانی لێئاگادارکراوەتەوە و بەهەماهەنگی
هەموو لایەک بووە.
لەمانگی تەمموزی رابردوودا، دوای دوو هەفتە لە کارکەوتنی
تۆڕی کارەبایی وێستگەی ئەتۆمی ئێران بە هۆکاری کێشەی هونەری، جارێکی دیکە سیستمی
وزە و کارەبای وێستگەکە بە تۆڕی کارەبای نیشتیمانییەوە بەسترایەوە.
روسیا وێستگەی ئەتۆمی بوشەهری لە کەناراوەکانی کەنداودا
لە بۆ حکومەتی ئێرانی دامەزراند کە دەکەوێتە ناوچەی بومەلەرزەییەوە کە بە بڕی هەزار
مێگاوات کارەبا کاردەکات و لە ساڵی ٢٠١٣ کەوتە کار و بە تاکە وێستگەی بەرهەمهێنانی
ئەتۆمی ئێران دادەنرێت.