سەردێڕ:

نرخی دۆلار گەیشتە چەند؟

AM:09:33:20/12/2021

16288 جار خوێندراوەتەوە

لیرەی تورکی لە نزمترین ئاستی دایە و ئەمڕۆ لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، ھەزار و ٥٧٠ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و لەناوخۆی تورکیاشدا "ئەستەمبوڵ" ھەزار و ٧١٥ لیرە بەرامبەر ١٠٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی ھەرێمدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوەکراو بەمەش بەراورد بەدوێنێ کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٦٠ ھەزار تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە کرا، بەمەش بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ نرخەکەی بە جێگیری ماوەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.












گەلەری