سەردێڕ:

ئەردۆغان: پێشتر هەڵئاوسانی ئابووریم کەم کردووەتەوە و ئەمجارەش دەیکەم

PM:11:59:19/12/2021

6672 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەکردووە، پێشتر توانیویەتی رێژەی هەڵئاوسانی ئابوری وڵاتەکەی بە رێژەی ٤٪ کەم بکاتەوە و ئەم کارەش ئەنجام دەداتەوە بەم نزیکانە، لە کاتێکدا دراوی وڵاتەکەی دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە دیوە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکتا لە کۆبوونەوەیکدا لەگەڵ گەنجانی ئەفریقا باسی لەوەکردووە، بەم نزیکانە هەڵئاوسانی ئابوری وڵاتەکەی کەم دەبێتەوە؛ وەک چۆن لە سەرەتای دەسەڵاتەکەیدا بەهای دراوی وڵاتەکەی بەهێزکردووەتەوە دووبارە هەمان کار ئەنجامدەداتەوە.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆک کۆماری تورکیا پەیڕەوی یاسایەک دەکات کە پشت دەبەستێت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود لەکاتی مامەڵەکردن بە دراوی وڵاتەکەیەوە و ئەمەش وەک جەنگی ئابوری سەربەخۆ باس دەکات، بەڵام شارەزایانی ئابوری پێیان وایە کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵئاوسان بۆ ٣٠٪ لە ساڵی داهاتوودا.

هاوکات، پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان تۆمەتباردەکەن بەوەی هۆکاری سەرەکی هەڵئاوسانی ئابووری تورکیایە و داوای هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە، لەبەرامبەردا ئەردۆغان کە ماوەی ٢٠ ساڵە لەدەسەڵاتدایە وتی کە هیچ جۆرە هەڵبژاردنێک ناکرێت تا ناوەڕاستی ٢٠٢٣؛ وەک ئەوەی دیاریکراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لیرەی تورکی رۆژی هەینی ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد لە بازاڕەکانی جیهاندا و هەزار و ٧٠٠ لیرە بەرامبەر بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەکرا و لە ماوەی ئەمساڵدا لیرەی تورکی ٥٥٪ی بەهاکەی لەدەستدا و تەنها لەماوەی مانگی رابردوودا ٣٧٪ بەهاکەی لەدەستداوە.













گەلەری