لە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیدا ساتی گەیشتنی گالیسکەی بارکاری ئاژانسی ناسا بۆ ناو بەرگەهەوای خۆر و تێپەڕبوون پێدا دەردەخەن.
گرتە ڤیدیۆییەکان لەبنەڕەتدا لەچەند وێنەیەک پێکهاتووە کە لە رێکەوتی ٨ و ١٢ی مانگی ئابی ئەم ساڵ لە نزیکترین خاڵ لە خۆرەوە لە رێگەی ئامێری WISPR ی تایبەت بە گالیسکەی بارکار چرکێنراون.
لە وێنەکاندا
بازنە گەورەکانی پڕ لە بارگەی کارەبایی و پلازما کە پەیوەستن بە هەردوو جەمسەری خۆرەوە
دەردەچن و کامێرای گالیسکەی بارکار وێنەکانی گەورەکردووە تا بەڕوونی دەربکەون.
هێڵەکان بەشێوەیەکی
سروشتی دەتوانرێن لەکاتی خۆر گیراندا لەسەر زەوی ببینرێن، بەڵام ئەمە یەکەمجارە لە
مێژووی مرۆڤایەتیدا بەم شێوازە لە رێگەی کامێرای گالیسکەیەکەوە و لەناو بەرگەهەوای
خۆردا و لە نزیکترین خاڵ لە خۆرەوە وێنەکانیان بچرکێنرێن.
یەکێک لەسەر سوڕهێنەرترین
دیمەنەکانی ناو وێنەکان دەرکەوتنی کاکێشانی "رێگەی شیرییە" کە یەکێکە لە
کاکێشانەکانی کۆمەڵەی خۆر و شێوەیەکی لولپێچی هەیە، بەڵام پێشتر ئاژانسی ناسا هیچ
هەسارەیەکی تێدا نەدۆزیبووەوە.
لەلایەن خۆیەوە،
گرانت تریمبلای مامۆستا و زانای بواری فیزیای گەردوونی لە ناوەندی هارڤارد ویسمیچونیان
لە تویتەری خۆی و بەهاوکاری هەریەک لە کارل باتامس و ئەندرۆ فیلیپس دوو زانای دیکەی
بواری فیزیای گەردوونی بڵاویکردەوە، یەکەم هەسارە کە دەردەکەوێت مەریخە، دواتر عەتارد
و زوهرە دەردەکەون.
تریمبلای ئاماژەی
بەوەشداوە، دیمەنەکە وا دەردەکەوێت هێندە گەورەبێت کە تێپەڕبوون تیایدا پێنج رۆژ
بخایەنێت، بەڵام گالیسکەی بارکار بەهۆی خێراییەکەیەوە کە لە چرکەیەکدا ١٤٧ کیلۆمەتر و لە کاتژمێرێکدا ٥٢٩ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتر دەبڕێت
وایکردووە لە کەمترین ماوەدا پیایدا تێپەڕبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە،
بۆ یەکەمجار ئاژانسی ناسا گالیسکەی بارکاری
لە ساڵی ٢٠١٨ و لە دوری ١٣ ملیۆن کیلۆمەترەوە لە ناوەندی خۆر رەوانەی بۆشایی
ئاسمانی کرد بە ئامانجی دۆزینەوەی سەرەتای پەیدابوونی کات و دروست بوون و شێوەگرتنی
هەسارە و ئەستێرەکان، رۆژی سێشەممەی رابردوو بۆ یەکەمجار لە رێگەی ئەم گالیسکەوە
مرۆڤایەتی توانی لە مێژوودا بگاتە نزیکترین خاڵ لە خۆرەوە و بەرگە هەوای خۆر تێبپەڕێنێت
و بڕیارە لە گەشتەکەی تا ٢٠٢٥ بەردەوامبێت.