ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەجێگیری ماوەتەوە و بەھای لیرەی تورکیش بەرامبەر دۆلار دابەزی و بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار کەمێک بەرزبووەتەوە.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و
٥٥٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار، بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر
دۆلاردا ٢٢٠ لیرە دابەزیوە.
١٠٠ دۆلاریش بە دوو ملیۆن و ٩٥٠ ملیۆن تمەنی
ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ تمەن شەش ھەزار بەرامبەر دۆلار
بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو،
حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨
ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی
دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.
١٠٠ پاوەن بە
١٩٩ ھەزار دینارە.