سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. خوشک و برایەک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆیان لە ئاگری ماڵەکەیان رزگار دەکەن

PM:06:59:18/12/2021

12496 جار خوێندراوەتەوە

کامێراکانی چاودێری لە نیویۆرک، گرتەیەکی ڤیدیۆیی سەرسوڕهێنەری خوشک و برایەکی مێردمنداڵیان تۆمار کردووە، لەکاتی خۆرزگارکردنیان لەو ئاگرەی لە ماڵەکەیاندا لە باڵەخانەیەکی چەند نهۆمی کەوتبووەوە.


رووداوی ئاگر کەوتنەوەکە لە گەڕەکی "ئیست ڤیلیج" لە ناوچەی مانهاتنی شاری نیویۆرک، لە بینایەکی ١٤ نهۆمیدا روویداوە.

وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، خوشک و براکە دوابەدوای یەک لە پەنجەرەیەکی ماڵەکەیانەوە کە دەکەوێتە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەکەوە، خۆیان رزگاردەکەن و هانا دەبەن بۆ بۆرییەکی جێگیر کراو بە تەنیشتی پەنجەرەکەوە، کە دواتر پێیدا دێنە خوارەوە.

لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە پاش چوار خولەک لە ئاگادارکردنەوەیان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، خوشک و براکە توانیان پێش وەختە خۆیان رزگار بکەن.

دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری، دەستبەجێ هەردووکیان بە مەبەستی دڵنیابوون لە جێگیری باری تەندروستییان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانی پۆلیسی نیویۆرک، هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە پاتریی پاسکیلێکی ئەلیکترۆنی ناو ماڵەکەیان بووە.













گەلەری