PM:06:39:18/12/2021
3368 جار خوێندراوەتەوە
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا رایانگەیاند، ١٣٨ کۆچبەریان لە نزیک کەناراوەکانی باکوری ئەو وڵاتە رزگارکردووە کە هەوڵیان دابوو لە رێگەی ژمارەیەک بەلەمی بچوکەوە بچنە خاکی بەریتانیاوە.
بەوتەی بەرپرسانی فەڕەنسا، کۆچبەرەکان لە نۆکەندی بادو کالیێ رزگارکراون و بەهۆی شەپۆلی دەریاوە ئاستەنگ لەبەردەمیان دروستبووە و کەوتوونەتە ئاوەکانی دەریاکەوە، بەڵام تیمەکانیان لە رێگەی دوو کەشتی سەر بەهێزی دەریایی فەڕەنسا لەکاتی پێویستدا بە هانایانەوە چوون و گەڕێنراونەتەوە کەنارەکانی فەڕەنسا.
دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەشڵێن، لە ماوەی هەشت مانگی رابردوودا
نزیکەی ١٥ هەزار و ٤٠٠ کەس هەوڵی تێپەڕاندنی دەریای مانشیان داوە بە ئاڕاستەی خاکی
بەریتانیا.
مانگی رابردوو، بەلەمێک بە ٥٠ سەرنشینەوە لە کەناراوەکانی
شاری کالیێ بە رێکەوتبوون بۆ بەریتانیا و ژێرئاوکەوتن و ٣١ کەسیان کە زۆربەیان
کورد بوون گیانیان لەدەستدا.