ئەمڕۆ شەممە، لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی ھەرێمدا، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار و لیرەی تورکی بەجێگیری مانەوە و بەھای تمەنیش بەرامبەر دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش نرخەکەی بەراورد بە دوێنی بەجێگیری ماوەتەوە.
ھاوکات، ھەزار و ٣٣٠ لیرەی تورکی بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلار،
بەمەش بەراورد بە دوێنێ بەھای لیرە لە بەرامبەر دۆلاردا جێگیرە.
١٠٠ دۆلاریش بە
دوو ملیۆن و ٩٥٦ ملیۆن تمەنی ئێرانی مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ
تمەن ٢٥ ھەزار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەتەوە.
ساڵی رابردوو، حکومەتی عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی
فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزار دینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.
نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:
١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار
دینارە.
١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.