سەردێڕ:

نرخی زێر لە بازاڕەکانی جیھان و ھەرێم بەرزبووەوە

AM:09:35:18/12/2021

6464 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە ھەزار و ٧٩٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ، نرخەکەی ١٧ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ھاوکات، نرخی یەک گرام زێڕ بە ٥٧ دۆلار و ٨١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام زێڕیش بە ٥٧ ھەزار و ٨١٢ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت. بەمەش نرخی یەک گرام ٥١ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرام ٥٢٢ دۆلار بەرزبووەتەوە.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی ھەرێمدا دوو ھەزار دینار بەرزبووەتەوە و بەمجۆرەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٠ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٣ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٢٦ ھەزار دینارە.
لە ماوەی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێر لە جیھاندا ھەزار و ٨٠٠ دۆلاری تێپەڕاند بەھۆی ناجێگریی و دابەزینی دۆلار لە بانکی ناوەندی ئەمەریکادا. ھاوکات، گرێبەستەکانی ئەمریکا لە زێڕدا ٠،٧٪ بەرزبووە و نیشاندەری دۆلاریش ٠،١٪ دابەزی.












گەلەری