سەردێڕ:

بەھۆی گەردەلولەوە لە فلیپین ٢٠ کەس گیانیانلەدەستدا

AM:09:16:18/12/2021

3488 جار خوێندراوەتەوە

دەسەڵاتدارانی فلیپین رایانگەیاند، بەھۆی ئەو گەردەلولە بەھێزەی رووی لەو وڵاتە کردووە ٢٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی ھەواڵی فەرەنسا بڵاویکردەوە، دەسەڵاتدارانی فلیپین رایانگەیاندووە، ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری ئەرخەبیل بەھۆی گەردەلولەوە گەورەترین زیانیان بەرکەوتووە.
 ئاماژەیان بەوەشداوە، بەژۆی گەردەلولەکەوە زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار کەس ماڵەکانییان بەجێھێشتووە و کارەبای بەشێکی زۆری ناوچەکان و ھۆیەکانی پەیوەندی کردن پچڕاون.
دەسەڵاتدارانی فەرەنسا ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، بەھۆی بەھێزی گەردەلولەکەوە چەندین درەخت و ئەستونی کارەبا ھەڵکەنراون و چەندین خانوشی وێران کردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە،  لە پێنجشەممەی رابردووەوە گەردەلولی "رای"، کەبە بەھێزترین گەردەلول دادەنرێت لە ٢٠٢١دا رووی لە فلیپین کردبێت زیانێکی زۆری مادی و گیانی بە ناوچەکانی سۆریگاو و سیارگاو و ناوچە دوورەکانی باکوری دورگەی مینداناوی باشور  گەیاندووە.












گەلەری