سەردێڕ:

پەیامنێرانی بێسنور: دەستگیرکردنی رۆژنامەنووسان ژمارەی پێوانەیی تۆمارکردووە

PM:04:47:16/12/2021

3872 جار خوێندراوەتەوە

تۆڕی پەیامنێرانی بێسنور RSF رایگەیاند، ژمارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی لەم ساڵدا خراونەتە زیندان ٤٨٨ کەسی تێپەڕاندووە و دەشڵێت، "لە ساڵی ١٩٩٥ـەوە ژمارەکە بەم جۆرە نەبووە."


لە راگەیاندراوەکەی تۆڕی پەیامنێرانی بێسنوردا هاتووە، "لەماوەی ئەمساڵدا ٤٨٨ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون و ٤٦ رۆژنامەنووس کوژراون ئەمەش خراپترین ژمارەی تۆمارکراوە لە ماوەی ٢٠ ساڵی رابردوودا."

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، "بەراورد بەساڵی رابردوو زیندانیکردنی رۆژنامەنووسان بە رێژەی ٢٠٪ بەرزبووەتەوە و زۆرترین ژمارەی دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان لە وڵاتانی میانمار، بیلاڕوسیا و چین بووە."

لەبارەی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسە ژنەکانیشەوە باسی لەوەکردووە، "بۆ ئەمساڵ رێژەکە زۆر بەرزبووەتەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە جۆریک سێ هێندەیە و ٦٠ رۆژنامەنووس دەستگیرکراون کە ١٧ـی تەنها لە بیلاڕوسیا بووە."













گەلەری