سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتوەکان: تاڵیبان ٧٣ لایەنگری حکومەتی پێشووی ئەفغانستانی لەسێدارەدا

PM:05:17:15/12/2021

3260 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاند، بزوتنەوەی تاڵیبان لە ماوەی مانگێکدا ١٠٠ کەس لە لایەنگرانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستانی لە سێدارەداوە.


ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ راشیگەیاندووە، جگە لەو ٧٣ کەسە بزوتنەوەی تاڵیبان زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەشی بە هۆکاری جۆراوجۆر کوشتووە.

لە بەرامبەردا، بیلال کەریمی جێگری وتەبێژی بزوتنەوەی تاڵیبان راگەیەنراوەکەی نەتەوەیەکگرتووەکانی رەتکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، تاڵیبان هیچ کەسێک بەبێ دادگاییەکی دادپەروەرانە ناکوژێت.

لە ناوەراستی مانگی ٨ی ئەمساڵدا، بزوتنەوەی تاڵیبان توانی شاری کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان کۆنترۆڵبکات و کۆتایی بە دەسەڵاتی ئەشرەف غەنی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە بهێنێت.













گەلەری