AM:09:15:15/12/2021
13824 جار خوێندراوەتەوە
چاوگە هەواڵییەکانی هایتەی بڵاویانکردەوە، بارهەڵگرێکی بەنزین لە باکوری هایتی تەقییوەتەوە و لە ئەنجامدا زیاتر لە ٦٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.
لەسەر رووداوەکەش، ئاریل هێنری سەرۆک وەزیرانی هایتی لەپێگەی فەرمیی خۆی لە تویتەر رایگەیاند، تەقینەوەکە درەنگانی رۆژی دووشەممە لە شاری کاپ-هائیتین روویداوە و بەوهۆیەشەوە سێ ڕۆژ ماتەمینی نیشتمانیی لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا بۆ رێزگرتن لە گیانی قوربانیانی ئەو ڕووداوە ڕادەگەیەنین، دەشڵێت، "رووداوەکە هەموو گەلی هایتی خەمبار کردووە".
سەرۆکوەزیرانی
هاتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "لایەنە پەیوەندیدارەکان سەرقاڵی دامەزراندنی نەخۆشخانەی
مەیدانین لە ناوچەکەدا بۆ یارمەتیدانی زیان لێکەوتوان".