سەردێڕ:

نرخی نەوت دابەزی

AM:08:10:15/12/2021

4328 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٧٢ دۆلار و ٩٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک و ١٢ سەنت دابەزیوە.


ھاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕی نەوتی جیھانیدا بە ٦٩ دۆلار و ٨٧ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەمساڵدا بەراورد بە ساڵی رابردوو، خواست لەسەر نەوت زیاد دەکات و بۆ ٩٦ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بەرز دەبێتەوە.
پێشتر، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کردبوو، "نرخی ھەر بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزدەبێتەوە، بەڵام بەردەوام نابێت."












گەلەری